پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت، دوای کۆبوونەوەکە ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن رادەگەیەنن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی ھەرێم و عێراق و بڕیارەکەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وتیشی، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی رادەگەیەنن.