یەكێتی هۆشداری دەداتە توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی بۆردومانی فرۆكەكانی سوپای توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر لە نزیك شاری كەركوك دەكات كە قوربانی و زیانی لێكەوتوەتەوە .

لە راگەیندراوێكدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی رایگەیاند: ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگە و قوڵایی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوە ، بۆیە داوای دەست بەجێ راگرتنی دەكەین چونكە هیچ پاساوێك نابێت ببێتە هۆی سنوربەزاندن و زیان گەیاندن بە خەڵكی بێتاوان .

ئەوەشهاتووە بەو بۆنەیەوە داوا لە حكومەتی ئیتحادی دەكەین كە ئەركی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداكۆكی كردن لە خاكی عێراق بە كوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لە رێگەی كەناڵە دیبلۆماسیەكانەوە حكومەتی توركیا لەم پێشێلكارییە ئاگاداربكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا