دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژی پرۆژە یاسایەکی هەرێم دەنگ دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە نوسراوێکدا، کە واژۆی هەر نۆ ئەندامی دادگاكەكەی لەسەرە پرۆژە یاسای دادگای تاوانەکانی داعش کە حکومەتی هەرێم پێشکەشی کردووە بە نادەستوری ناودەبات.

بەگوێرەی نوسراوەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پرۆژە یاسای دانانی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی چەکدارانی داعش لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نا دەستوریە و دوو دادوەری کوردی ئەندامی دادگاكەش واژۆیان کردووە و تێبینیان لەسەر بڕیارەکە هەبووە.

بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەكاتێكدایە،‌ حکومەتی هەرێم ‌و پەرلەمانی کوردستان بەهەماهەنگی کاردەکەن، بۆ پڕۆژەیاسای تاوانەکانی داعش ‌و به‌پێویستی ده‌زانن بەشێوەیەکی یەکسان ئەوکەسانەی دەستیان لەتاوانەکاندا هەیە دادگایی بکرێن‌و قەرەبوی ئەوکەسانەش بکرێتەوە کە قوربانی تاوانەکانی داعشن.

پڕۆژەیاسای دادگای تاوانەکانی داعش لەپەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە ئێستا لەنێوان حکومەت‌ و پەرلەمان ‌و تیمی لێکۆڵینەوەی تایبەت بەتاوانەکانی داعش لەنەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەکە بۆ پەسەندکردنی لەگفتوگۆدان، به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەواژووی هەر نۆ ئەندامەكەی دژی ئه‌و پڕۆژەیاسایە دەنگیدا.

رووپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بیانوویان بۆ پڕۆژەكەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دانانی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی چەکدارانی داعش ئەوەیە هەرێمی كوردستان دەوڵەت نییەو دانانی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی چەکدارانی داعش دەبێت لەچوارچێوەی دەوڵەتدا دابمەزرێت.

پێشتریش، پێنج ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان، پشتگیریی خۆیان بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانەکانی داعش لەهەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند و بڕیاریانداوه‌ بەمنزیکانە بۆچونی خۆیان لەسەر دامەزراندنی دادگاکە دەگەیەننەوە پەرلەمانی کوردستان.

دەقی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا