پارتی و یەکێتی: تاشینی سمێڵی پێشمەرگەکە بێڕێزیکردنە بە کاکەییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەر یەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو “بێڕێزییەی” کە بە پێشمەرگە کاکەییەکە کرا و لە لایەن گرووپێکی حەشدی شەعبییەوە سەر و سمێڵی تاشرا، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و بە “بە تووندی” سەرکۆنەی ئەو کارەیان کرد و داواش دەکەن بەبێ سزا تێنەپەڕێت.

لە راگەیەندراوەكەیاندا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 24-07-2022، بڵاویانكردووەتەوە، فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق كاری ئەو گرووپەی حەشدی شەعبی بە “بێڕێزییەكی بە ئەنقەست” لە دژی “پیرۆزییەكانی كاكەییەكان” ناودەبەن و دەشڵێن، پێشێلكارییەكی ئاشكرای ئازادی و مافەكانی مرۆڤە و دژی پێكەوەژیان و ئاشتەواییە.

هەردوو فراكسیۆنەكەی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئەوەی بە تووندی سەركۆنەی ئەو بێڕێزییە دەكەن، داواش دەكەن كە ئەو كارەی گرووپەكەی حەشدی شەعبی بە بێ سزادانی بكەرانی تێنەپەڕێت.

فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی داواش لە هێزە ئەمنییەكان دەكەن كە بە زوویی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكەن كە بەرامبەر بەو پێشمەرگەیە كراوە و زۆر بە تووندی سزای بكەرانی رووداوەكە بدرێت، بۆ ئەوەی وەكو خۆیان دەڵێن، ئەو جۆرە رووداوانە دووبارە نەبێتەوە لە كاتێكدا ئەو پێشمەرگەیە رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە تێكشكاندنی داعش لە سنووری كەركووك.

رۆژی شەممە لە لایەن چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبییەوە لە پێشمەرگەیەكی كاكەیی درا و سەر و سمێڵی تاشرا، ئەوەش ناڕەزایی گەورەی كاكەییەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا