ژمارەیەك بڕیار لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دوو كەس دەكرێنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەكێتی و پرۆتۆكۆلی حیزب دەخرێتە ژێر سەرپەرشتیی سكرتاریەتیی مام جەلال، هەروەها كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لێدوانی بەرپرسانی حیزب بۆ میدیاكانی پارتی قەدەخە دەكات.

لە رۆژی 27-1-2020 چەند بڕیارێك بە واژۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەركراون كە بەمشێوەیەن:

1- قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە پێناو دید و سیاسەت و پرۆژەی یەكێتیی لە سێكتەرە جیاوازەكاندا.

2- خالید سەلام سەعید شوانی دەكرێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.

3- ئەحمەد حەمە كەریم باوەشێخ دەكرێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی

4- مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال تەنها ئۆرگان دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆتۆكۆلی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

5- بە بڕیاری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی هیچ هەڤاڵێك رێگەپێدراو نییە كە چاوپێكەوتن و لێدوان بۆ كەناڵە رەسمی و نا ڕەسمییەكانی راگەیاندنی پارتی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا