پۆڵه‌تیك پرێس
كۆكردنه‌وه‌ى هێزى پارتى له سنورى بادینان وه‌ستانیان به‌رامبه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) مه‌ترسى هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆى لێده‌كرێت، لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمیش داواده‌كه‌ن به دیالۆگ و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دان به‌خۆیاندا بگرن، چونكه هه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى هێزێك به نیه‌تى شه‌ڕ بێت دڵه‌ڕاوكێیه‌كى گه‌وره‌یه بۆ میلله‌ت دروست ده‌كات و له زیانى كورد ده‌بێت.
لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا باسی لەوەكرد، “پەكەكە نیازی كاری تێكدەرانەی لە هەرێم” هەیە، لەبەرامبەریشدا پەكەكە وەڵامی راگەیەنراوەكەی دایەوەو تۆمەتەكانی رەتكردەوە، دواتریش مەكتەبی سیاسی پارتی بەشێوەیەكی توند وەڵامی پەكەكەیان دایەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی لێكەوتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه حاجى مه‌سیفى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتىی نیشتمانیی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “ئێمه به‌رده‌وام دژى شه‌ڕى كورد و كورد، دژی شه‌ڕی ناوخۆین، چونكه ئه‌وه هه‌مووى ماڵوێرانییه بۆ كورد، ده‌بێت ئه‌و كێشانه‌ى پارتى و په‌كه‌كه به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌مو لایه‌كیشمان دان به‌خۆماندا بگرین و یه‌كترى قبوڵ بكه‌ین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشى، ئه‌گه‌ر هێز و لایه‌نێك بۆ حه‌وانه‌وه له كوردستانه ده‌بێت رێزى لێبگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ “تێكدان و دروستبونى پشێوى بێت” ناكرێت بێده‌نگى لێبكرێت، چونكه هه‌رێم حكومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌یه و به خوێنى هه‌زاران شه‌هید و ماڵوێرانى و ئه‌نفال و كیمیاباران دامه‌زراوه ناكرێت به ئاسانى له‌ده‌ستى بده‌ین.
به‌رپرسانی په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌ن، فه‌رمانی ته‌قه‌كردن به‌و هێزه‌ی پارتی بردویه‌تی ناوچه‌كانی نزیك له‌وان دراوه، حاجى مه‌سیفى له‌وباره‌یه‌وه وتى “ئێمه حكومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌یه، ئه‌و حكومه‌ته‌ش خاوه‌نى وه‌زاره‌تێكه به‌ناوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌ر به‌رگرییه‌ك له‌سنور و ده‌سه‌ڵاتى خۆماندا بوو، ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه بكرێت، دیاره ئه‌م حكومه‌ته‌ش حكومه‌تێكى پێكه‌وه‌ییه ئه‌و لایه‌نه‌ش كه بانگه‌شه‌ى شه‌ڕ بكات ئه‌وا غه‌در له‌خۆى و له حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات، كه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتن له ڕووى ته‌شریعیه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆ بگه‌ڕێته‌وه و پرس و راى پێبكرێت، ناكرێت هێزێك ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێبێت”.
پێشتر محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری دیاری كورد هۆشداریدابوو لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، داواشى له پارتی و پەكەكە كردبوو بە دیالۆگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن، چونكه هه‌ڵگرساندنى شه‌ڕ به‌ته‌نها شه‌ڕى ئه‌و دوو لایه‌نه نابێت، به‌ڵكو شه‌ڕى هه‌موو كورد ده‌بێت.
لاى خۆیشیه‌وه د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، لایه‌نه كوردییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى حزبایه‌تى ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گه‌ل و وڵات، كاتێك حاڵه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى كورد و كورد دروستده‌بێت، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، ئه‌وكات به‌رامبه‌ر یه‌كترى ده‌وه‌ستنه‌وه”.
وتیشى، حزبه‌كانیش هێزى چه‌كداریان هه‌یه، له‌كاتى دروستبونى ناكۆكى نێوانیان ده‌بێته هۆى دروستبونى ئاڵۆزى و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ، ئه‌و شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌ش ته‌نها له‌نێوان دوو هێزى سیاسی‌دا نابێت به‌ڵكو شه‌ڕى هه‌موو كورد ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى باڵا له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌وكات حزبه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر چه‌مكه هاوبه‌شه‌كان كۆكده‌بوون و به‌یه‌كه‌وه رۆڵى ته‌باییان ده‌گێڕا نه‌ك رۆڵى دژایه‌تى.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو پێیوایه، “به‌هۆى دروستبونى ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه دۆزى كورد به‌هیچ ئاستێك نه‌گه‌یشتووه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆمان ناته‌با بین له‌ده‌ره‌وه‌ش خه‌ڵك زۆرتر به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ كورد نابێت”.
هاوكات داوا له‌لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندى باڵا له‌به‌رچاو بگرن و قوربانى به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان بده‌ن و یه‌كترى قبوڵ بكه‌ن، به گفتوگۆ‌و دانوستان چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكه‌ن، چونكه كێشه‌كان به دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌بن نه‌ك به گرژى و ناته‌بایى.