پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، تا ئێستا نە لە كۆبوونەوەی خۆمان و نە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیش باسی پرسی پۆستی سەرۆككۆمارنەكراوە، باس لەوەشدەكات لەگەڵ پارتی و هەندێك لایەنی دیكە بە یەك بەرنامە دەچنە بەغدا.
شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا بەهیچ شێوەیەك نە لە كۆبوونەوەكانی خۆمان و نە لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش باسی پرسی پۆستی سەرۆككۆمار نەكراوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی: ئەوەی بەلامانەوە گرنگە لێكتێگەشتنی لایەنەكان و ئەو خاڵانەیە لەسەریان رێكدەكەوین و دەچین بۆبەغدا بەیەكەوە لای ئێمە پرسە سیاسییەكان لە هەموو شتێك گرنگترە دوای ئەوە دەستكەوتە مادییەكان و داراییەكانی كوردستانە دواتر قۆناغی سێیەم پرسی پۆستەكانە.
شاڵاو عەلی عەسكەری وتیشی: تا ئێستا نەپارتی بە فەرمی و نەئێمەش بە فەرمی نەمانوتووە هاوپەیمانی لەگەڵ كێ دەبەستین بەڵام ئێمە و پارتی و هەندێك لایەنی دیكە گەشتووینەتە قەناعەتێك كە دەبێت پێكەوە و بە یەك بەرنامە بچینە بەغدا.