بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانین بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و سەروەری یاسا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كرد.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات تاوتوێكران و جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی یاسا كرایەوە.

هەر لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی تەواوی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان، گەشەپێدانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و خزمەتكردنی زیاتر دووپاتكردەوە و رایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەین لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا