ئومێد خۆشناو وەڵامی عەدنان عوسمان دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوەو دەڵێت، “ئێمە رێكەوتبووین گۆڕان فراكسیۆنێكی 12 كورسی بێت یان پێنج شەش كورسی؟”.

ئومێد خۆشناو بەپۆڵەتیك پرێسی وت، “ئێمەو گۆڕان ڕێكەوتبووین تیمی حكومەت و پەرلەمان یەك تیم بن، یان ڕێكەوتبووین تیمی حكومەت ڕازی و تیمی پەرلەمانیش ناڕازی و بەیانیان لە حكومەت و شەوانیش ئۆپۆزسیۆن بن؟”.

دەشڵێت، “ئەرێ بێزەحمەت ئەوەی بووە ڕێككەوتنی نێوان دوو هێز بووە، یان پێشكەشكردنی یاداشت و داواكاری گۆڕان بووە بۆ پارتی؟”.

وتیشی، “ئەرێ كاك عەدنان نازی چیمان بەسەرەوە دەكەن كە دەڵێن كاتی مراجەعەیە؟ ئەگەر بۆ ئێوە كاتی مراجەعە بێت بۆ ئێمە دە هێندە كاتییەتی”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر، عەدنان عوسمان وتەبێژی گۆڕان كە هاوكات سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕانە رایگەیاندبوو، مانگ و نیوێكی تر دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر رێكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان، لەو كاتەوە تائێستا لەكۆی 12 بڕگەی لەسەر ئاستی كوردستان هیچ خاڵێكیان جێبەجێ نەكراوە.

دەشڵێت، “ئەو بڕگانە هەنگاویشیان بۆ نەنراوە، یان بە نیوە و ناچڵی كاری لەسەر كراوە، بەشەكانی تریش یان هەمووی یان زۆرینەی جێبەجێ نەكراون! ‏سەردەمی موراجەعاتە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک