رێژەی بەفر و بارانی ئەمساڵ چەندەو ئایا مەترسی وشکەساڵی ماوە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارینی بەفر و بارانی ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تارادەیەک نەھێشتووە.
زێدا محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ راگەیاند، تا ئێستا رێژەیەکی باشی باران و بەفر باریوە، بۆ کەرتی کشتوکاڵ مەترسییەکانی وشکەساڵی لە رووی بەرھەمی کشتوکاڵییەوە رەویوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوودا بەرھەمی گەنم چێندراوە. زەوی تەرخانکراویش بۆ گەنمی ئەمساڵ لە ھەرێم سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەوییە و دیار نییە چەندی بەکارهاتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمساڵ پێویستە بەر لە گەیشتنی بەرھەمی گەنم ماددە قڕکەرە کیمیایییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێن.

ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکى بەفروباران هەرێمی کوردستانى گرتووەتەوەو لەزۆربەی ناوچەکان بەفروباران باریوە، بەپێی دوایین ئاماریش تائێستا لە هەندێ ناوچە زیاتر لە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملم باران باریوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا