جارێکی دیکە هەوڵی کوشتنی چالاکوانانی عێراق دێتەئاراوە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلی عیماد عەکیلی، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقار لەشەقامێکی شاری ناسڕیە تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەو چالاکوانە بەسەختی برینداربوو.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکان، بۆمبەکە لەکاتی سەرکەوتنی عیماد بۆناو ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە و بەسەختی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی کراوە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەیان چالاکوان وخۆپیشاندەر لەعێراق کوژران و تا ئێستاش حکومەت نەیتوانیوە تاوانباران دەستگیربکات.

بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەی هیوا بۆ مافەکان، ساڵی رابردوو لەعێراق زیاتر لە 44 کەس رفێندراون و 74 جاریش هەوڵی کوشتنی چالاکوانان دراوە و زۆربەی هەوڵەکانیش لەبەغدا و خوارووی عێراق بوون.

لەئۆکتۆبەری ساڵی 2019 لەعێراق 39 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە و دوایین کەسیش ئیهاب وەزەنی، چالاکوانی دیاری عێراق و ئەندامی دەستەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر بوو کە لەماوەی رابردوودا لەناوچەی حەداد لەکەربەلا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا