وەزیری خوێندنی باڵا لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەو دەرماڵەیەی دەدرێتە قوتابیان بۆ ئەمساڵە و تا کۆتایی ساڵی خوێندنی ئەکادیمیە، وتیشی: بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەکە لە 1ی 1ی 2022 کاری پێدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئارام محەمەد قادر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هاوشانی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران، پڕۆژەیاسایەکی ترمان لەگەڵ ئەمە ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بتوانین بەیاسا ئەو مافە بگێڕینەوە بۆ قوتابیان”.

وتیشی: ڕەشنوسەکە لە کاتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەمووان ئاگاتان لێیدەبێت، دەینێرینە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی لە دڵەڕاوکێی ئەوەدا نەبین کە ئایا ئەم دەرماڵەیە دەمێنێت یاخود نامێنێت، ئەمە پرسێکە دەبێت چارەسەری ڕیشەیی بۆ بکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، “هاوکارییەکەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بۆ زانکۆکانی سنووری سلێمانی، ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ئارامکردنەوەی دەروونی خوێندکاران، هەم ژینگەکەیان باش بووە، هەم دەرکەوت کە گەر حکومەتیش نەبێت خەڵکی تر هەیە دەیانەوێت پەرۆشانە هاوکاری خوێندکاران بکەن، بۆیە زۆر سوپاسی دەکەم و هیوادارم خوای گەورە تەمەنی درێژبکات”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەم بڕیارە تەنها ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە بە زانکۆلاین هاتوونەتە ناو زانکۆکانەوە و لە 1ی 1ی 2022 کاری پێدەکرێت بەجۆرێک، 40 هەزار دەدرێتە قوتابیانی ناوەوەی شار و 60 هەزاریش دەدرێتە قوتابیانی دەرەوەی شار”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا