حەیدەر قوربانی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارەدرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد بەنهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.

لە بڵاوکراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاودا هاتووە، “سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران بە نهێنی و بە بێ ئەوەی مافی دواهەمین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبێت، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا”.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قوربانی ئاماژەی بەوەکرد “کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەنگیان داوە و وتوویانە کە حەیدەر بەڕێدەکەین بۆ تاران، وەرن چاوتان پێبکەوێت و کاتێک ڕۆشتووین ئێمەیان بردووەتە گۆڕستانی سنە و وتوویانە حەیدەر لەسێدارە دراوە و ئەمە گۆڕەکەیە و تەنانەت ئیزنیان نەداوە کە تەرمەکەی ببینین”.

پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای دادی پارێزگای سنە بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک هەواڵی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە فەرمی پشتڕاستکردووەتەوە.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە، سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2020، لەلایەن لقی 27ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا