تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی گەنجێک لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی بەختیاری لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

لەوبارەیەوە د.سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، گەنجەکە تەمەنی 21 ساڵ بووە و عەرەب بووە.

وتیشی، پێشتر نەخۆشی دەروونی هەبووە و چەند جارێک هەوڵی خۆکوژی داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی هێناوە و تەرمەکەی لە باخێکی نزیک تەلاری هونەر لە گەڕەکی بەختیاری دۆزراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا