قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەردۆغان کرد پێداچوونەوە بەبڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەى دوێنێدا داواى پێداچوونەوە بەبڕیارى داخستنى ئاسمانى تورکیاى بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانى، لە ئەردۆغان کردووە.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، “بەشداربووم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆک کۆمارى تورکیا و وەفدی یاوەریان”.

جەختیکردەوە، “لەکۆبوونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا کرد پێداچوونەوە بکەن بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا