پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد عەبدورەبە، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم ئاشکرایکرد، لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی چڕوپڕ دەکەن بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، “لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هاوپەیمانییەکەیان زنجیرەیەک کۆبوونەوە سازدەکات بەمەبەستی دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق”.
وتیشی: تا ئەم ساتە رێککەوتن لەسەر ناوێکی دیاریکراو نەکراوە بۆ ئەو پۆستە.
رۆژی سێشەممە ئەیاد جەبوری ئەندامی هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان مافی هاوپەیمانی عەزمە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق.