دۆلار لە 150 هەزار دینار نزیكدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلار لە 150 هەزار دینار نیزیكبووەتەوە.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 26ی ئایاری 2021 بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.

وتیشی “لەئێستادا بەهای دۆلار 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بەبەروارد لەگەڵ دوێنێ بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینییووە”.

بەپێی ئەو نرخەش كە لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی راگەیەندراوە لەئێستادا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، چاوەڕوانیش دەكرێت نرخەكە بەرزتر ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا