شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچێتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمان بكەن و وردەكاری سەردانەكەیان بۆ بەغدا بخەنەڕوو.

موسلیم عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتریش بەنوسراو داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بە ئامادەبوونی شاندی حكومەت دانیشتنی تایبەت بەكێشەكانی هەرێم و بەغدا رێكبخات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو سەردانەی شاندی حكومەت دەبێت زانیاری تەواو بۆ پەرلەمانتاران بخرێتەڕوون تابزانرێت بارودۆخی دانوستانەكان چۆن بووە.

وتیشی، “ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم زۆر خراپەو لەو دانیشتەی كە بڕیارە شاندی هەرێم بێت پەرلەمانتاران هەڵوێستی خۆیان لەسەر قسەكانی ئەندامانی شاندەكە دەبێت”.

پێشتر شاندی هەرێم نزیكەی دوو هەفتە لەبەغدا بوون و دوای چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی بەغدا بەبێ گەشتنە هیچ رێككەوتنێك گەڕانەوە هەرێم.

لە راگەیەنراوێكیشدا حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد، بڕیاریانداوە وردەكارییەكانی دانوستان و دوا هەڵوێستی بەرپرسانی بەغدا بەرامبەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم، بخەنە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و ڕایگشتی لەهەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا