پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، چەندجارێك داوایان لەسەرۆكی حكومەت كردووە بڕواتە پەرلەمان، بەڵام تائێستا بەدەم داواكارییەكەیانەوە نەهاتووە.
رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەی ئەمڕرۆ پەرلەمانداو لەوەڵامی پەرلەمانتاران دەربارەی ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و چوونی بۆ پەرلەمان ئاماژەی بەوەكرد، چەندجارێك ئەو داوایەیان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی كردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی نەداونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە داواكارییەكانیاندا داوایانكردووە سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، تاوەكو لەبارەی پرسی گەندەڵی لە خاڵە سنورییەكان گفتوگۆ بكەن.
وتیشی، “نوسراوی دیكە دەكەینەوە تاوەكو سەرۆكی حكومەت بێتە پەرلەمان و وڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران بداتەوە”.
لەماوەی رابردودا 23 پەرلەمانتاری كوردستان لەفراكسیۆنە جیاوازەكان واژۆیان لەسەر بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كۆكردەوە تاوەكو لەبارەی پرسی لێبڕینی مووچەو كاروباری خاڵە سنورییەكانەوە پرسیاریان ئاڕاستە بكەن.