پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە لیستی ناوی پاڵێوراوەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە شیاوییان بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەستەکانی دەستپاکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: رۆژی دووشەممە، 15ی نیسانی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناو و دۆسیەی پاڵێوراوەکان بۆ ئەو لایەنانە دەنێردرێت کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە شیاوییان بکەن و دوای ئەوەی وەڵامەکانمان بۆ دێتەوە ژمارەی پاڵێوراوان دەردەکەوێت.
سەبارەت بەو دامەزراوانەشی لێکۆڵینەوە لە ناوەکان دەکەن وتی: بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکیی عێراق ناوەکان دەنێرێن.
رۆژی 10ی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.