پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پابەندبوونی جێگیری خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دووپات کردەوە ، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له هەر نووسینگەیەکی هەڵبژاردندا شاشە یەک نمایش دەکرێت بۆ ئەوەی هەموو لایەک ئەنجامە بەراییەکان ببینن .
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و ئەندامانی ئەنجومەن و سەرۆکی دەستەی کارگێڕی هەڵبژاردن له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایانگەیاندووه، پابەندبوونی بێ وینەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 10/10/2021 دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران باسی له‌وه‌شكردووه، کۆمیسیۆن لە کاتی خۆیدا کار لەسەر خشتەیەکی كارا كارده‌كات و ناوەڕۆکی پرۆسەی هەڵبژاردنیش ئاشکرایە لە شەفافیەتی خولەکانی کاری کۆمسیۆن، چونکە ئەنجومەنی کۆمیسیاران رێوشوێنی بۆ مەڵبەندەکانی پێشکەشکردنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردن پەسەند کردووە بەپێی ئەو پرۆژەیەی کە لەلایەن نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) پێشنیار کراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هەموو ئەوانەی له (دەنگدەران، حیزب و کاندید و میدیا و چاودێران) کە حەزیان بە کاروباری هەڵبژاردن هەیە، بە بینینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان له هەر نووسینگەیەکی هەڵبژاردندا شاشه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نرێت بۆ ئەوەی هەموو کەسێک ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی تشرینی یەکەمی 2021 ببینێت.
هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق راگه‌یاند و شاره‌زایان و چاودێرانی بواری هه‌ڵبژاردن پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌واده‌ی دیاریكرداودا به‌ڕێوه ناچێت و دوا ده‌كه‌وێت.