پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەنوسراوێكدا بڕیاریداوە مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وەك بەڕێوەبەری بنكە و وێستگەكانی دەنگدان دابمەزرێنێت.
بەگوێرەی نوسراوێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق كە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی كردووە، داوادەكات ناوی مامۆستایانی زانكۆیان لەرێگەی ئەو فۆڕمە ئەلیكترۆنییەی كۆمسیۆن بۆیان دەنێرێت بۆ ڕەوانە بكەن چونكە لەئێستادا نزیكبوونەتەوە لە دیاری كردنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان ئەویش بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەگەڵ ناوی هەر مامۆستایەك ژمارەی دەنگدەری ڕەوانە بكرێت بۆ ئەوەی بەپێی ئەو شوێن و ناوەندانەی دەنگدان دابنرێن كەخۆیان دەنگی لێدەدەن.
بەگوێرەی نوسراوەكەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 5\7\2021 تیروپشك دەكرێت بۆ پێدانی بەكاندیدەكان.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ههڵبژاردنی پێشوهخته لهعێراق بەڕێوەبچێت.