پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەدابەزینی بەهای دراوی عێراقی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەپەرلەمانی عێراق هەڵمەتێكی واژوكۆكردنەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە داڕمانی بەهای دراوی عێراق بەرامبەر دۆلار دەكات لە ئێستادا دابەزینی زۆری بەخۆیەوە دیووە.

نەدا شاكر جەودەت ئەندامی لیژنەی ئابوریی و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی واژۆ لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەستپێكردووە بۆ بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری قەواڵە داراییەكانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەبەست لە بانگهێشتكردنی ئەو دوو بەرپرسە ئاگاداربوونە لەهۆكاری داڕمانی بەهای دیناری عێراقی و چۆنێتی كاركردن بۆ راگرتنی ئەو بارودۆخەی ئێستا دروستبووە.

ماوەی چەند رۆژێكە دراوی عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستداوە بەجۆرێك لەماوەیەكی كورتدا بەهاكەی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە 130 هەزار دینار.

لەلایەكی دیكەوە بەشێك لە چاودێران باس لەوە دەكەن حكومەتی عێراق بەمەبەست بەهای دیناری كەمكردوەتەوە ئەوەش بەئامانجی ئەوەی بتوانێت بەشێك لە كورتهێنانی دارایی پێ پڕبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا