كازمی:هەركەس رووبەڕووی دەوڵەت ببێتەوە باجەكەی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەیدا، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەوەی لە ماوەی یەك ساڵدا لە شەڕی گەندەڵی كردوویانە، یەكسانە بەو هەوڵانەی كە زیاتر لە17ساڵە خراونەتە گەڕ و هیچ ئەنجامێكیشیان نەبووە، دووپاتیشی كردەوە، هیچ هێز و گروپێك خۆی لە دەوڵەت بە گەورەتر نەزانێت و هەركەس رووبەڕووی دەوڵەت ببێتەوە بە قورسی باجەكەی دەدات.

لە وتارەكەیدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: سەرەڕای تەنگ و چەڵەمەكان، بەڵام حكومەت لە ماوەی ساڵی رابردوودا، توانیویەتی سەروەری دەوڵەت بە هێزبكات و دەستی بەسەر بەشێكی زۆر لەچەكی دەستی گروپ و هێزە چەكدارەكاندا گرتووە، دووپاتیكردەوە، هەركەس رووبەڕووی دەوڵەت ببێتەوە بەقورسی باجەكەی دەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاریان بۆ پتەوكردنی سەروەریی دەوڵەت و هێشتنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت كردووە، لەپێناو رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و چەكی بێ مۆڵەت و مافیاكانی تاوانكاری.

پەیوەست بە پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەی خستە ڕوو، ئەوەی لە ماوەی یەك ساڵدا كردوویانە لە 17 ساڵی رابردوودا نەكراوە، هەموو ئەو پارانەش دەگەڕێننەوە كە دزراون.

دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، مستەفا كازمی وتی: وەكو سەرەتایەك بۆ چارەسەكردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان لێكتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.

تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كازمی روونیكردەوە، پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن لە پێناو هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانەی دوور لە گزیكاری.

ساڵی رابردوو لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستی لە كاركێشایەوە و مستەفا كازمی كابینەی نوێی حكومەتی پێكهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا