ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسای هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدات لەسەر بڕگەی بازنەی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێناچێت فراكسیۆنەكان بگەنە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی بازنەی هەڵبژاردن.

سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێناچێت كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان هیچ رێككەوتنێكی فراكسیۆنەكانی لێبكەوێتەوە بۆ چۆنیەتی ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە بازنەی هەڵبژاردن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: لەناو فراكسیۆنە سووننی و شیعەكاندا دوو جۆر دابەش بوون هەیە بەشێكیان پێیان باشە هەڵبژاردن یەك بازنەیی بێت، بەشێكیان دەیانەوێت فرەبازنەیی بێت لەسەر ئاستی پارێزگا.

روونیشیكردەوە، یەك بازنەیی لە سودی كوردە چونكە ئەگەر فرە بازنەیی بێت دەنگی كورد لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەفەوتێت، لەناوچە دابڕێنراوەكانیش بەتایبەتی لە كەركوك كورد زیانی زۆر لە فرە بازنەیی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا