پەرلەمان پرۆژە یاسایەكی لە دژی فەرمانبەران پەسەند كرد

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسای لە ئەستۆكردنی فەرمانبەرانی پەسەندكرد، بەپێی پرۆژە یاساكەش هەر كەرەستەیەك زیانی بەربكەوێت تێچووی چاكردنەوەكەی دەكەوێتە ئەستۆی فەرمانبەرەوە.

پرۆژە یاسای لە ئەستۆكردنی فەرمانبەران لە 18 ماددە پێكهاتووەو بە دەنگی 71 پەرلەمانتار پەسەندكرا.

ئامانج لە دەركردنی ئەو پرۆژە یاسایە ئەوەیە هەر كەرەستە و پێداویستییەكی حكومی لە ناو دام و دەزگاكانی حكومەت ئەگەر هات و لەكاتی كاركردن تووشی زیان و تێكچوون بێت ئەوا چاككردنەوە و دابینكردنەوەی دەكەوێتە ئەستۆی فەرمانبەرەوە.

پێشتر لە دامودەزگاكانی حكومەتدا هەر كەرەستەیەك زیانی بەربكەوتایە ئەوكات لەرێگەی لیژنەیەكەوە زیانەكانی دیاری دەكراو لەسەر بودجەی فەرمانگەكە چاك دەكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا