“دانیشتنەكەی پەرلەمان لە حكایەت دەچوو”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ئەنیستیتوتی پەی دەڵێت، دانیشتنەكەی رۆژی رابردووی پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە حكایەت دەچوو، بە حساب بۆ بابەتی نەمانی لێبڕینی مووچە بوو، بەڵام بەبێ‌ ئەوەی بە هیچ ئەنجامێك لێی دەربچن.

سەروەر عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ئەنیستیتوتی پەی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەو دانیشتنەدا دەبوو پەرلەمانی كوردستان بڕیارێك دەربارەی نەمانی لێبڕینی مووچە بدات، بەڵام جگە لە گوێگرتن لەو بڕوبیانووانەی كە وەزیرەكان هێنایانەوە لە كاتێكدا لە ناوخۆشیاندا جۆرێك ناكۆك بوون، هیچ بەرهەمێكی نەبوو، تەنها قسە كردن و حكایەتكردن بوو.

لە بارەی پرسی وەرگرتنی بەتیل لە كۆمپانیاكان لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە، بەڕێوەبەری ئەنیستیتوتی پەی وتی : ئێمە كە چاودێری كارەكانی پەرلەمان دەكەین، لە خولی چوار و پێنجیشدا، هیچ بەڵگەیەكمان لا نیە كە بیسەلمێنێت پەرلەمانتار بەرتیلی وەرگرتووە، بەڵام پێم وایە ئەو بڕیارەی سەرۆكی پەرلەمان لە شوێنی خۆیدا نەبوو.

روونیشیكردەوە، دەكرا سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەو پرسە لیژنەیەك پێكبهێنێت، هەر لە پەرلەمانەوە ئەو بەڵگە و شایەتحاڵانەی هەن، بەدواداچوونی لەسەربكردنایەت، چونكە جگە لە دەسەڵاتی یاسادانان پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی چاودێری كردنیشی هەیە، واتە جگە لە چاودێری كردنی حكومەت، دەتوانێت چاودێربێت لەسەر خودی كاری پەرلەمانتارەكانیش.

ڕۆژی دووشەممە 28_6_2021، پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی هەریەك لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و كاروباری ئابووری، كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداو د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د.ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون كۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتیی پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە و هۆكارەكانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاكسازی و یاسای بودجەی عێراق و داهاتی گومرگی و خاڵە سنوورییەكان و كەموكوڕییەكان لەو خاڵە سنوورییانەو داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بە بێ‌ دەركردنی هیچ بڕیارێك كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا