وەزیری داد: ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی پەسەند کرد کە تایبەتە بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەم پڕۆژە یاسایە هەڵوەشاندنەوەی 9 بڕیار دەگرێتەوە کە لە ساڵی 1976 بەدواوە، زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد و تورکمانی کەرکوکی پێ داگیر کراوە.
وتیشی، ئەم پڕۆژە یاسایە پێشتر لە لایەن هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت خرابووە ناو بەرنامەی کاری حکومەت و لە ماوەی رابردوودا زۆرترین گفتوگۆی لەسەر کراوە.
خالید شوانی باسی لەوە کرد، لەگەڵ لایەنەکانی ناو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گەیشتنە ئەو رێککەوتنە کە دەبێ ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێنەوە.
دەشڵێت، زۆر سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم کە هاوکار و پاڵپشتمان بوو لە ماوەی رابردوودا بە تایبەتی لە هەفتەی رابردوودا کە پڕۆژەکەمان خستەوە ناو بەرنامەی کار.
وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەمڕۆوە پڕۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و داوایکرد پەرلەمانتاران و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە تایبەتی کار بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا