وەزیری دەرەوەی سعودیيە گەیشتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی سعودییە گەیشتە عێراق و بڕیارە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە فەیسەڵ بن عەبدوڵا وەزیری دەرەوەی سعودییە بەسەردانێك گەشتووەتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبوارەكانی ئابووری و پیشەسازی و وەبەرهێنان و گەشەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ بكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، عێراق كۆمەڵێك پێشنیار دەداتە حكومەتی سعودییە كە تێیدا دروستكردنی كۆمەڵێك پرۆژەی وەبەرهێنانی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و شەقام و كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و ئاو و ئاوەڕۆ لەخۆدەگرێت.

ئەو سەردانەش لەكاتێكدایە كە بەغدا و ریاز لە هەوڵی پتەوكردنی هەماهەنگی هاوبەشدان بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەندیان بە بواری وزەی ئەتۆمییەوە هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە لەماوەی داهاتوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك بگاتە سعودییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا