سوریا و عێراق كار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی هەردوولا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئامادەیی حكومەتی عێراقی دەربڕی بۆ هاوكاری كردن لەگەڵ حكومەتی سوریا بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەكان لە هەردوو وڵات.

لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا كە رۆژی هەینی لە نێوان ئیفان فایەق جابرو وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و لیوا محەمەد رەحمون وەزیری ناوخۆی سوریا بەڕێوەچوو، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: ئێمە وەك حكومەتی عێراق ئەو هەوڵ و كۆششە گەورەیەی حكومەتی سوریا و وەزارەتی ناوخۆ بەرز دەنرخێنین بۆ ئەوەی وەڵامی داواكارییەكانی پەنابەرانی عێراقیان داوەتەوە و ئاسانكارییان بۆ كردوون .

لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی سوریا وتی: وەزارەتی ناوخۆ بە بایەخەوە چاودێری عێراقییەكان دەكات لە سووریا و وڵاتەكەی هەموو ئاسانكارییەك بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەی پەنابەران لە هەردوو وڵاتدا دابین دەكات .

وەزیری ناوخۆی سوریا ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی سوریا مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی بە بازرگانە عێراقییەكان داوە بۆ ئەو وڵاتە و هەروەها ڕێگەی داوە سەردانی ئایینی بۆ عێراقییەكان بكرێت و بەپێی میكانیزمێك كە ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی سوریا دەكەن دیاری بكات بە رەچاوكردنی ڕێوشوێنە تەندروستییە پێویستەكانی ڤایرۆسی كۆرونا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا