هیزەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکیان دژی داعش دەستپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی لایەنەکانی داعش و بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگاکانیان لە باشوری پارێزگای موسڵ هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان پێکهێنا.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی عێراق دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی دورگەی کەنعوس کە دەکەوێتە باشوری موسڵ و دواتر و لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر کەرتە سەربازییەکان بە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنی دابەزینی ئاسمانی لە چوارچێوەی پلانە سەربازییەکە لە ناوەڕاستی دورگەکە جێبەجێ کراوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەندامانی رێکخراوی چەکداری داعش کە لەو ناوچانەدا بوونیان هەیە.

رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤، داعش پارێزگای موسڵی کۆنتڕۆل کرد، کە بە دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق دادەنرێت، پاشان لەدوای کشانەوەی هێزەکانی سوپا و پۆلیس، موسڵ بەتەواوەتی کەوتە دەستی داعشەوە، دواتر لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ حکومەت ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد و لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو موسڵ ئازادکرا.

بەپێی زانیارییە سەربازییەکان، هێشتا موسڵ بەتەواوەتی لە لایەنەکانی داعش پاک نەکراوەتەوە و لێرە و لەوێ ئەندامانی ئەو گروپە چەکدارییە بەدیدەکرێن کە هەڵدەستن بە کوشتار و تەقاندنەوەی ماوە ماوە لە هەندێک ناوچەی موسڵ بەنمونە دورگەی کەنعوس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا