پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكنه‌كه‌وێت، ئه‌وا له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو موچه‌ی به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران جێگیرده‌كرێت.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی باسی له‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده به‌غدا و هه‌رێم ڕێكده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی نه‌گه‌یشته ڕێكنه‌كه‌وتنیان هه‌وڵده‌درێت له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو موچه‌ی ئه‌و 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی هه‌رێم جێگه‌ی بكرێته‌وه، كه ئێستا ژماره‌یه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ست به‌غدایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ناردنی پشكی هه‌رێم ببێته هۆی دروستبوونی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی نێو په‌رله‌مان.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شێخ باز، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كارگروپ ڕایگه‌یاند، توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازیش 500 مه‌تر سێجایه، له‌وباره‌یه‌وه غالب محه‌مه‌د سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ناوبراو قسه‌یكردوه، له‌كاتێكدا ئه‌و ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری كار گروپه و كۆمپانیاكه‌شی له‌چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی دیایكراوی هه‌رێم كارده‌كات.
به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ئه‌گه‌ر به ئاشكرا به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاگه‌یه‌ندرابێت “ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه”، ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، هه‌رێم پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی عێراق و ڕێكخراوی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌بووه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێم به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك باسی له‌وه‌كرد، سه‌رئه‌نجام ئه‌و ڕێكخراوه له پشكی عێراق بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێمه‌وه‌یه.