ئه‌گه‌ری جارێكی دیكه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌یه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت:”دەنگۆی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەیە، بەڵام تا ئێستا بە پرۆژە یاسایەك نەنێردراوە بۆ پەرلەمان”.

رۆژی شەممە 24ی تشرینی یەكەم پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دراو بەزۆرینەی دەنگیش هەموارەكە پەسەندكرا، لەئێستاشدا ژمارەیەك پەرلەمانتار لە هەوڵی ئەوەدان یاساكە جارێكی دیكە هەموار بكرێتەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت:”دەنگۆی گۆڕانكاریی یاساكە هەیە، بەڵام نەبۆتە بڕیار”.

دانا شەهید جەزا، پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی”هه‌ندێك بۆچونی جیاواز هەیە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بڕواناكەم گۆڕانكاری لە بازنەكان بكرێت، ئەگەر گۆڕانكارییەك بكرێت تەنها لە بابەتی بایۆمەتری دەكرێت”.

دانا شەهید جەزا وتیشی:”لەناو پەرلەمان باس لە گۆڕانكارییەكان دەكرێت، بەڵام دەبێت حكومەت پێشنیازی ئەو گۆڕانكارییە بكات، لەبەرئەوەی تا ئێستا نەهاتۆتەوە بۆ پەرلەمان”.

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ هه‌مواری یاسا هه‌ڵبژاردن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ وتی، “وەكو فراكسیۆنه‌ كوردییە و لایەنەكانی دیكەش لەگەڵ گۆڕانكارین لە بڕگه‌ی بایۆمەترییەكە، بەڵام بە هیچ جۆرێك بۆ بازنەكان و بەشەكانی تر گۆڕانكاری ناكرێت چونكە ناگەینە ڕێككەوتن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا