پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیاریدا له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی عێراق.
عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا مسته‌فا كازمی ڕه‌زامه‌ندی داوه بۆئه‌وه فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق بچنه ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق.
هاوكات فه‌رمانیداوه به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كه ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی عێراق دابخه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌پێویستی زانیوه ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كان دابخرێن، به‌ئامانجی ڕێگریكردن له گه‌نده‌ڵیی و زیانگه‌یاندن به ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی.