ئەمریكا و عێراق پرسی ئاسایشی هەڵبژاردن تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەغدا، بەردەوامی هاوكارییەكانی واشنتن بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، پاراستنی ئاسایشی وڵات و دابینكردنی ئاسایشی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 10ی تشرینی یەكەم تاوتوێ كرد.

نوسینگەی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی لەگەڵ ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و جێنیفەر گاڤیتۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران كۆبوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا بابەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، بەردەوامی هاوكارییەكانی ئەمریكا لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایش لەناوچەكەدا تاوتوێ كراون، هەروەها پرسی هەڵبژاردن و ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پرۆسەیە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا