پۆڵەتیك پرێس
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی كۆبونەتەوەو پرسی چارەسەركردنی كێشەی گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی جوتیارانی ناوچە دابڕێنراوەكان و كەركوكیان تاوتوێكردووە.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە راگەیەنراوێك كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە باس لەوەدەكات، لەسەردانەكەیان بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد كەریم وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كۆبونەتەوەو باسی چارەسەری كێشەی گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی جووتیارانی ناوچە دابڕێنراوەكانیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردولا چەندین رێگە چارەیان بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە خستوەتەڕوو، لە هەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن تاوەكو بگەنە چارەسەر.
دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە كەركوك و دەوروبەری، ژمارەیەكی زۆر لە عەرەبی هاوردە لە ناوچە كوردییەكان جێگیركران و بەبڕیاری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت رێگەیان پێدرا موڵك و زەوی و زاری كوردی ئەو ناوچانە داگیربكەن.
ئەو رووداوانەش چەندینجار گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردو پێكهاتەی كوردو عەرەب دروستكردووە، بەرپرسانی كوردیش چەندینجار داوایان كردووە لایەنە عێراقییەكان رێگری لەدوبارەبوونەوەی ئەو گرژییانە بگرن.