حاكم زاملی بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆكی پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو، حاكم زاملی لە فراكسیۆنی سەدر بە 182 دەنگ بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

رۆژی یەك شەممە 9_1_2022، دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و، محەمەد حەلبوسی بۆ خولی دووەم وەك سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە و لە كۆی 228 دەنگی ئامادەی بووی دانیشتنی پەرلەمان 200 دەنگی بە دەستهێنا.

دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەست پێدەكات، سێ‌ پەرلەمانتار كاندیدن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، كە بریتین لە شاخەوان عەبدوڵا لە فراكسیۆنی پارتی و موسەنا ئەمین لە فراكسیۆنی یەكگرتوو و سرووە عەبدولواحد لە نەوەی نوێ‌، هەرچەندە كەمێك بەر لە دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەنگۆیەك بڵاوبوویەوە گوایە موسەنا ئەمین كشاوەتەوە لە خۆكاندیدكردن بۆ ئەو پۆستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا