وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکات بەمەبەستی لێپێچینەوە و ئامادەکاری بۆ لەکارلابردنی.

لەوبارەیەوە سامر زیبان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەئەستۆی عەلی عەلاوی، وەزیری داراییە و ئەو خاوەنی پێشنیارەکەیە.

جەختی لەوەش کردەوە، پەرلەمان وەزیری دارایی بەنگهێشت دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ دوورخستنەوەی لەپۆستەکەی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا محەمەد بەلداوی، سەرۆکی لیژنەی چاودێری پەرلەمان رایگەیاند، “پێنج داوای پرساندن پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە کە دیارترینیان بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراقە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا