کازمی داوا دەکات بودجەی ٢٠٢١ بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات بەخێرایی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەوانەی ئەمیدارێتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر مەجید وتەبێژی فەرمی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کازمی وەزارەتی دارایی و پلاندانانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بەخێرایی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بنێرنە ئەمیندارێتییەکە.

ئەوەش هاتووە، کازمی داوای رەوانەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی بەو مەبەستە کردووە تا لەلایەن ئیدارەی یاساییەوە لێکۆڵینەوە لە بودجەکە بکرێت و دواتر دانیشتنێک بۆ تاوتوێ کردنی تەرخان بکرێت و بنێردرێتە پەرلەمان تا بەزووترین کات بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت و پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی زوو بڕیاردان لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کۆدەبنەوە.

پێشتریش بەرپرسانی حکومەتی عێراق رایانگەیاند بەزووترین کات بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەنێررێتە پەرلەمان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو لە مانگی تشرینی یەکەمدا بودجەی ساڵی دواتر دەنێررایە پەرلەمان بەڵام ئەمساڵ ناردنی بودجە دواکەوت و ئەمەش کاریگەری لەسەر پێدانی موچەی فەرمانبەران دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا