پەرلەمان: بەهای دینار جێگیرە و ناگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، ناکرێت تانە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بدرێت وەکچۆن ناکرێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی گۆڕانکاری تێدابکرێت.

سەلیم شوشکەیی ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، دەکرێت لەڕێی دادگای فیدڕاڵییەوە رەخنە لە هەندێک لە بڕگە و ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بگیرێت بەڵام ئەو رەخنە و تانانە نابنە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە، بەڵکو تەنیا ئەو بڕگە و ماددانە دەوەستێنن هەتا چاویان پێدا دەخشێندرێتەوە.

وتیشی: بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و ناکرێت تانەی لێبدرێت، چونکە ئەوە بڕگەیەک نییە لەناو پڕۆژەیاساکە بەڵکو بڕیارێکە لەلایەن حکومەتی جێبەجێکاری و بانکی ناوەندەوە بڕیاری لەسەردراوە و پێشێلکاری نیە بۆ یاسا و دەستور.

لە کۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 پەسەندکرا و لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی دەربکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا