پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە بەمزوانە شاندی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی میكانیزمی ئەو رێككەوتنەی لەسەر پرسی بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراوە.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگیری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ ستیڤن ھیكی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، جه‌ختیان له گرنگی ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه له عێراق كه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی بكات.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێم و به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی و ستیڤن هیكی ھاوڕابوون كه په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه به ره‌زامه‌ندی ھه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێكێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان حكومه‌تی ھه‌رێم و فیدراڵ.
قوباد تاڵه‌بانی پابه‌ندبوونی ھه‌رێمی به ناوه‌ڕۆك و ده‌قه‌كانی یاساكه دووپات كردووه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندووه “به‌م نزیكانه شاندی دانوستانكاری ھه‌رێم جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا هەردو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی بودجە گەیشتنە رێككەوتن، بەڵام دوای پەسەندكردنی یاساكە تائێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.