ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری دیكەی داعش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباری دیكەی گروپی تیرۆرستانی داعش لە قەزای بازیان ئاشكراكران و دەستگیركران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش بڵاوبونەوەی وێنەو دروشمی داعش لە ئەكاونتی تایبەتی ( ھ ، م ، ع ) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، كە دانیشتوی قەزای بازیانە، تۆمەتبارێكی دیكە بەناوی ( د ، ف ، ك ) لەسەر وێنەو پۆستەكە پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەكە.

ئەوەشهاتووە، چاوی هێزەكانمان كەوتە سەر وێنەو بابەتەكە ، تیمە تایبەتەكانمان ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران و دەستنیشانكردنی ناسنامەو شوێنی نیشتەجێبونی تێرۆرستان و ئەنجامدەرانی تاوانەكە، پاش بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران لە 27_8_2022 بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی دووی تێرۆر لەلایەن هێزەكانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیركران كە لەنەتەوەی كوردن و ڕاپێچی بەردەم یاساو لێكۆڵینەوە كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا