نوری مالکی: باشتر بوو سەدام حسێن لەسێدارە نەدرایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، چاوی بە سەدام حسێن نەکەوتووە لە زیندان، بەڵام لەدوای لەسێدارەدانی بۆ چەند خولەکێک بینیویەتی، وتیشی: گەر لەسێدارە نەدرایە باشتر بوو.

لەمیانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلحەدەس نوری مالکی باسی لەوەکرد، “هیچ کام لەو تاوانبارانە، ئەو دادگاییە دادپەروەرانەیە نەکران وەک ئەوەی نیشانی جیهان دران”.

وتیشی: من لە زیندان سەردانی سەدام حسێنم نەکرد و ئامادەی دادگایی کردنەکەی و لەسێدارەدانەکەشی نەبووم، بەڵام گەر لەسێدارە نەدرایە باشتر بوو، هەرچەندە ئەوە بڕیارێک بوو دەبوو جێبەجێ بکرایە.

نوری مالکی لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، “سەدام لە دۆسیە گەورەکاندا دادگایی نەکرا تەنیا لە یەک دۆسیەدا نەبێت، ئەی کوا دادگاییکردن لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئاوارەکردنی کوردەکان و شەهیدکردنی 22 هەزار کەس لە گەنجەکانیان، بۆیە دەڵێم: هەمووان بێبەش بوون لە دادگاییکردنی سەدام لە تەواوی ئەم دۆسیانە.

بەیانی رۆژی 30ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2006 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق لەسێدارەدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا