بكوژی گەنجەكەی زاخۆ دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، بكوژی ئەمیر سەلاح خەلیل، گەنجە تەمەن 31 ساڵەكەی زاخۆ، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

موقەدەم كارزان ئەمیر غەفووری، وتەبێژی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەسەی گەنجێكی تەمەن 31ی ساڵی بەناوی ئەمیر سەڵاح خەلیل لەلای پردی دەلال لە زاخۆ كوشت، دوای تاوانەكە لەلایەن خێزانەكەیەوە رادەستی پۆلیس كراوە.

وتیشی: لێكۆڵینەوە لەگەڵ بكوژەكە دەستیپێكردووە و بەگوێرەی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 15_1_2023 گەنجێك بە ناوی ئەمیر سەڵاح خەلیل تەمەن 31 ساڵ لە نزیك پردی دەلال لە زاخۆ دەستڕێژی گولـلەی لێكراو و كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا