بونیادنانی پردی (هایدرۆلیكی تانجەرۆ) لەشەقامی١٠٠مەتری سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس:
كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی یٔۆتۆبانی بابان (شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی)، لەلایەن تیمەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە بەردەوامەو لە ئێستا كاركردن چووەتە قۆناغێكی پێشكەوتووی پڕۆژەكەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، لەدوای تەواوكردنی بەشێكی زۆر لە قۆناغەكانی پاكردنەوە و بڕین و دروستكردنی یٔاوبارەكان، لە سەرەتای ساڵی (٢٠٢١)وە دروستكردنی پردی هایدرۆلیكی تانجەرۆ دەستیپێكردووە.

پردی هایدرۆلیكی تانجەرۆ، دەكەوێتە سەر چەمی تانجەرۆ و شەقامی ١٠٠ مەتری لە ناوچەی قەرەداغ با ئاڕاستەی ناوچەی عەربەت دەپەڕێنێتەوە و دوو ئاراستە ئۆتۆمبێلی پێدا تێدەپەڕێت؛ هەر ئاراستەیەك لای (چەپ و ڕاست) ڕێڕەوی پردەكە (٩) ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت.

بودجەی تەرخانكراو بۆ پردی هایدرۆلیكی تانجەرۆ (٢٧) ملیار دینارە و بڕیاروایە لە ماوەی (٦) مانگی كاركردن تەواوی كارەكانی بەئەنجام بگەیەنرێت.

لە ئێستادا كاركردن بۆ دروستكردنی پردەكە لە قۆناغی دروستكردنی (پایەڵ) دایە.

هاوكات كاركردن لە هەر (٣٢)كم قۆناغی یەكەمی یٔۆتۆبانی بابان؛ بەردەوامە و كارەكانی پاككردنەوە و بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی یٔاوبارە لە پڕۆژەكەدا قۆناغی گەورەیان بڕیووە.

ئۆتۆبانی بابان، لە رێككەوتی ١١/٧/٢٠٢٠ بەردی بناغەی لە لایەن سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دانراوە و لە لایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت، وابڕیارە لە ماوەی (٣) ساڵی كركردن بە گوژمەی (٤٠٠) ملیار دینار پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا