قائانی داوای هێوركردنەوە و پاراستنی یەكێتی ناوخۆیی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

میدیا ئێرانییەكان بڵاویانكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی بەغدای پایتەختی كرد و داوای لە بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی كرد، دۆخی ناوخۆیی هێوربكەنەوەو كار بۆ پاراستنی یەكێتی ناوخۆیی عێراق بكەن.

ئاژانسی میهری ئێرانی رایگەیاند، دوای چوونی بۆ بەغدا قائانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی كۆبوەتەوەو جەختی لەوەكردوەتەوە هەموو ئەو كارانە قەدەغە بكرێن كە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكەن.

هاوكات، جەختی لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری و یەكێتی ناوخۆیی عێراق كردووەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی 7ی ئەم مانگە شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیكرایەسەرو بەهۆیەوە ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی برینداربوون.

روداوەكەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، چونی قائانیش هەر لەو چوارچێوەیەدا بووە تاوەكو لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی دوای روداوەكە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا