ئێران بە مەرج ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق لادەبات

ئەم بابەتە 29 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: وڵاتەكەی بە مەرج بڕیاری لەبارەی لابردنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق داوە.

مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی لە كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 بڕیاریدا بە لابردنی ڤیزای (45) رۆژەی نێوان ئێران و عێراق، بەو مەرجەی عێراقیشهەنگاوی لەوشێوەیە بنێت.

راشیگەیاندوە، جێبەجێ كردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكومەتی عێراق و واژۆكردنی رێككەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێ كردنی بڕیاری لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكومەتی عێراق و واژووكردنی رێكەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک