موچەو دۆسییەی شەهیدانی شەڕی داعش دەخرێتە سەر وەزارەتی شەهیدان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكوومەتی ھەرێم چاكسازی لە لیستی شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەكات و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانیش رایده‌گه‌ێنێت، تەواوی بەپێی پەیڕەوی یاسای چاكسازی موچە، تەواوی دۆسییەی شەهیدانی شەڕی داعش دەرخرێتە سەر وەزارەتی شەهیدان هاوكات ئەوانەشی بە نایاسایی لە لیستی شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بە شەھید تۆمار كراون لادەبرێن.

عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ھیچ كەسێك لە دەرەوەی یاسا لەناو لیستی شەھیداندا نامێنێت و بەپێی ئەو پەیڕەوەشی لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە دەبێت تەواوی دۆسییەی شەهیدانی شەری داعش لەهێزەكانی سەربەوەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆو دژە تیرۆرو تەواوی هێزە جیاوازەكان بگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

وتیشی، بۆ جێبەجێكردنی ئیش و كارەكان لیژنە لەهەردوولا پێكهاتووەو لەئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی یاسای چاكسازین و ئەوانەی لەشەڕی داعش شەهید بوون تا ئێستا موچەی زیندوو لە شوێنەكانی پێشووی خۆیان و وەزارەتەكانیان وەردەگرن بە پلەو موچەی خۆیان دۆسییەكانیان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی شەهیدان.

راشیگەیاند، ئەگەر هەیە گواستنەوەی دۆسییەكان بۆسەر وەزارەتی شەهیدان لەمساڵدا تەواو ببێت بەڵام جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی درێژخایەن دەبێت.

سەبارەت بەپرۆسەی چاكسازی لە لیستی شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ئاماژەی بەوەكرد، پرۆسەكە بەردەوامەو رۆژانە بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدان داتای نوێ دەدەن بەوەزارەتی و لەدوای تەواو بوونی پرۆسەی چاكسازیش هەركەسێك بەنایاسایی موچەی بۆ كرابێت ناوی لەوەزارەتی شەهیدان دەسڕێتەوە.

هەرچەندە ئەواوی ئەو كەسانەی لەشەڕی دژی داعشدا شەهید بوون تا ئێستا موچەی زیندو لەوەزارەتەكانی خۆیان وەردەگرن بەڵام یاسای چاكسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020، كەتایبەت كراوە بە موچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان، بەپێی یاساكە دەبێت هەر یەك لەوەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دژە تیرۆر لیژنە پێك بهێنن بەئامانجی ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی سەرجەم دۆسییەی ئەو شەهیدانەی لەشەڕی داعشدا شەهید بوون بۆسەر وەزارەتی شەهیدان و بەوتەی عادل مەلا ساڵح پرۆسەكە درێژ خایەن دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا