پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە16ی نیسان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 58 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 84 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکچوونی دۆخی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی، هۆکاری گۆڕانکارییە لە نرخی نەوتدا.