سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی سەقامگیرکردنی بازاڕی دراویان لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێکرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکار، بەهۆی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کۆبوونەوە.

ئاماژەیان بەوەدا، سەقامگیرکردنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە و تێیدا جەختیانکردەوە لە چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی، بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراقیش ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە خستنەڕووی دۆلار بە نرخی فەرمی کە هەر دۆلارێک بە 1320 دیاریکراوە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی شەممە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کۆنتڕۆڵ نەکردنی بەهای دراو و  دابەزینی بەهای دینار بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا